ڕۆشنبیری سریانی پیرۆزبایی لە بەڕێوەبەری گشتی نوێی ڕۆشنبیری تورکمان دەکات

ڕۆژی سێشەممە 27ی شوباتی 2024، شاندێکى بەرێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەرێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری تورکمانی لە هەولێریان کرد، بەمەبەستی ئاراستە كردنى پیرۆزبایی بۆ بەڕێوەبەری گشتی نوێ، محەمەد دڵشاد، بەبۆنەی وەرگرتنی پۆستەکەى.
شاندی سەردانکەر بریتی بوون لە بەرێوەبەری گشتی کلدۆ ڕەمزی ئۆغنا،و بێرنارد یوسف بەڕێوەبەری مۆزەخانە وکەلەپوورى سریانی ، فەیحا شەمعون بەڕێوەبەری کتێبخانەی سریانی و ژمارەیەک لە کارمەندانی بەرێوەبەرایەتی، شاندەکە پیرۆزبایی خۆیان ئاراستەى بەڕێوەبەری گشتی نوێی کرد بەبۆنەی دەستبەکاربوونى و هیوای سەرکەوتنیان بۆ خواست لە ئەرکە نوێیەکەیدا.
لە میانەی دانیشتنەکەیاندا، هەردوولا جەختیان لە گرنگی هاوکاری هاوبەشی نێوانيان کردەوە، وەک پاڵپشتییەک بۆ پێکهاتەکان و پێکەوە ژیانی ئاشتیانە لە هەرێمی کوردستان.

Leave a Comment

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Share via
Copy link
Powered by Social Snap