ئۆرکێستراى کنارە میوانى ڕۆشنبیرى سریانییە

ڕۆژى دووشەممە 9 ى کانونى دووەم 2023 بەڕێز کلدو رمزى اوغنا بەڕێوەبەرى گشتى ڕۆشنبیرى و هونەرى سریانى لە هەرێمى کوردستان پێشوازى کرد لە قەشە درید ایشوع بربر ، سەرۆک و مایسترۆى تیپى ئۆرکێستراى کنارە ، بە یاوەرى هەریەک لە سام أوفى و فرید سلمان ئەندام و دامەزرێنەرانى تیپى ئۆرکێستراى بەغدیدا .


لە دیدارەکەدا میوانان ئاماژەیان بە زۆرى چالاکیەکانى بەڕێوەبەرایەتى گشتى ڕۆشنبیرى و هونەرى سریانى کرد لە ڕۆى جیاوازى لایەنى ژمارە و جۆرەکەى ، وەهەروەها ئەو بەرەو پێشفەچونەى کە بەڕێوەبەرایەتى گشتى بە خۆیەوە بینوە لە کارگێرییە نوێیەکەیدا ، و دڵخۆشییان بە هەماهەنگى نێوانیان و بەڕێوەبەرایەتى گشتى لە چالاکییە بەردەوامەکان ، بە تایبەتى لە ئاهەنگى کردنەوەى هەفتەى ڕۆشنبیرى سریانى 2022 ، و ئەو ڕێکخستن و ناوەڕۆکە بەرزەى کە پێشکەش کرا ، و ڕێزلێنانیان بۆ کرانەوەى بەڕێوەبەرایەتى گشتى بە ڕۆیى گست دامەزراوە هونەرییە جۆراوجۆرەکان .


لە لای خۆشییەوە ، اوغنا ئەو ئەدا نایابەى ئۆرکێسترا بەرز نرخاند کە لە چالاکییەکانى بەڕێوەبەرایەتى گشتى ڕۆشنبیرى و هونەرى سریانى پێشکشى کرد لە ساڵى ڕابردوودا ، و لە هەمان کاتدا جەختی لەوە کردەوە کە دەرگاکانى بەڕێوەبەرایەتى گشتى کراوەن بۆ هەمووان بە بێ جیاوازى و ئامادەیى و دڵخۆشى بەڕێوەبەرایەتى نیشاندا بۆ هاوئاهەنگى لەگەڵ گشت دامەزراوەکانى ڕۆشنبیرى و هونەرى لە داهاتوودا .
قەشە بربر سووپاسى بەڕێوەبەرایەتى گشتى ڕۆشنیرى و هونەرى سریانى کرد لە هەڵبژاردنى ئۆرکێستراى کنارە بۆ بەژداریکردن لە چالاکییەکانى کە گرنگیەکى فراوانیان پێدەدرێت، سەرەڕاى ئەو بارە قوڕسەى کە بەڕێوەبەرایەتى گشتى ڕۆشنبیرى و هونەرى سریانى لە سەر شانییەتى لە نێو دیمەنى ڕۆشنبیرى و هونەرى لە کاتى ئێستادا ، لە هەمان کاتیشدا ئامادەیى ئۆرکێستراى نیشاندا وەک لایەنێکى کاریگەر لە داهاتووى جیاوازى چالاکییەکانى ڕۆشنبیرى و هونەرى .

Leave a Comment

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Share via
Copy link
Powered by Social Snap