بانيبال پارێزگارى لە بەردەوامبوونى دەکات ، سەرەڕاى ئاڵنگارییەکان ، بە دەرکردنى ژمارە (47) :

بەڕێوەبەرایەتى گشتى ڕۆشنبیرى و هونەرى سریانى لە هەرێمى کوردستان بەردەوامە لە چالاکییە جۆراوجۆرەکانى ، ئەویش بە دەرکردنى ژمارەیکى نوێى ( پایزى 2022) بە هەردوو کۆپى لاپەڕە و ئەلیکترۆنى ، بە پاریزگارى کردن لە بەردەوامى ، سەرەڕاى گشت ئاڵنگارییەکان . ژمارەى نوێ زنجیرەى (47) ى بەخۆیەوە هەڵگرتووە تاوەکو کاروانى گۆڤارى نوێکراوە تەواو بکات و ببێتە دووەمین ژمارە لە دواى دووبارە دەرکردنى .


دەستپێکى ژمارە بە ( کلمە اولى)ى پێنووسى سەرنووسەرى گۆفارە ، تییدا ووتى : چەند دڵخۆشبووین بەو پێشوازییەى کە لەگۆڤاری “بانیپاڵ”تان كرد، کە پاش پچڕانێکی زۆر گەڕایەوە بۆ بڵاوکردنەوە، وەک باڵندەى فینکس کە لە خۆڵەمێشەوە هەڵسا، هەموو خۆڵەمێشەکان هەڵدا. و دڵخۆشبووين بە دەربڕینی پیرۆزبایتان و ستایشەكانتان بۆ بانیپاڵ و ئەوانەی کە تیایدا کاردەکەن بۆ بڵاوکردنەوەى بە ناوەوەرۆکێکى ڕەسەن و شێوازێکى نوێ، هەر کە ژمارە 46ی گۆڤار ڕووناکی ديت پەیامی بەرەکەت و ستایشی بۆ پێشکەش کران ، لە لایەنی پەیوەندیدار و خەمخۆری کاروباری ڕۆشنبیری و کەسایەتی و دامەزراوەکانەوە ئەویش لە ڕێگەی لاپەڕە فەرمیەکانیان و لە سایتەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان یانیش لە ڕێگەی پەیوەندی ڕاستەوخۆوە ، لێرەدا ئاماژە بەو پیرۆزباییە دەکەین کە وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان لەحکومەتی هەرێمی کوردستان بەڕێز ( حەمەى حەمە سەعید) ئاراستە گۆڤارەکە کردووە وسوپاسی بەڕێزیان و پشتیوانی وەزارەتيش دەکەین.


وەهەروەها ووتى : هەروەک چۆن پیرۆزبایییەکان زۆر بوون ئاواش نووسینەکانی توێژەران و نووسەران و ئەکادیمیستەکان بەگشت بوارەکانییانەوە ، ناوەڕۆکەکەى بە نوێى جۆراوجۆر دەوڵەمەندتر كرد . و ژمارە نوێیەکە پڕەیەتى لە خوێندنەوەى بەهادار و لێکۆڵینەى گرنگ لەگەڵ هەڤپەیڤین و بابەتى ڕۆشنبیرى جۆراوجۆر بە پێنووسى بژاردەیەک لە ئاکادیمێست و لێکۆڵەڕۆ نووسەرى بەهرەمەند ، بە تایبەتى خوێندنەوە و لێکۆڵین و ووتارى ژمارەیەک لە مامۆستا و نووسەرى ئەکادیمی و لێکۆلەڕەکان . ئەم ژمارەیە تایبەتمەندیێکى بە خۆیەوە بینى بە بڵاوکردنەوەى لێکۆڵینەوەیەکی مێژوویی بۆ کاردیناڵ پاتریارک مار لویس روفائيل ساکۆ ، پاتریارکی کلدانیەکان لە عێراق و جیهان ، کە تێیدا باسی ( بڵاوبوونەوەی مەسیحییەتى ڕۆژهەڵاتى لە حیرە و کەنداوى عەرەبى) دەکات .


وەهەروەها ئەم ژمارەیە دوو فایلى تایبەتمەندى تێدایە . یەکەمینیان لە بەشى عەرەبى دەربارەى ڕۆژنامەگەرى سریانى کە بە بۆنەى حەفتاو سێیەمینى پاش سەدە لە تشرینى دووەمى ڕابردوو دا یادى بۆ کرایەوە . و ئەویتریان ، لە بەشى کوردى دەربارەى هونەرمەندى سریانى گەورە (باکورى) کە لە سەرەتاى تشرینى دووەمى 2022 چوە بەر دلۆڤانى خودا .


جێگاى ئاماژە پێکردنە کە گۆڤارى بانیباڵ ڕۆشنبیرى وەرزیە و لە لایەن بەڕێوەبەرایەتى گشتى ڕۆشنبیرى و هونەرى سریانى لە هەرێمى کوردستان بە هەر چوار زمانى سریانى و عەرەبى و کوردى و ئینگلیزى دەردەکرێت ، خاوەن ئیمتیاز : وەزیرى ڕۆشنبیرى و لاوان ، سەرنووسەر : کلدو رمزى اوغنا و سکرتێری سەرنووسەران : جورجینا بهنام حبابە .
دەتوانن ژمارەى نوێ لە خوارەوە بخوێننەوە .

Leave a Comment

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Share via
Copy link
Powered by Social Snap