بە ئامادەبوونێکی فەرمی و جەماوەری… چالاکییەکانی چوارەمین فێستیڤاڵی کەلەپوورى سریانى دەستیپێکرد

چالاکییەکانی فێستیڤاڵی کەلەپوورى سریاانى لە چوارەمین خولی خۆیدا کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی مۆزەخانە و کەلە ثوورى سریانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی ڕێکخرابوو، پاشنیوەڕۆی ڕۆژی پێنجشەممە ٤ی نیسانی ٢٠٢٤ لە شوێنی ئاسایی خۆی بەرامبەر گردی قەسرەى دێرین دەستیپێکرد لە ناو جەرگەى قەزای عەنکاوە لە پارێزگای هەولێر.
لە ڕێوڕەسمی کردنەوەدا، پاتریارکی کەنیسەی کلدان، کاردیناڵ مار لویس ڕافائیل ساکۆ،و سەرۆکى ئەسقوفەکانى سريان ئۆرتۆدۆکس لە موسڵ، کەرکوک و کوردستان مار نیکۆدیموس داود مەتی شەرەف، و سەرۆکى ئەساقیفەی ئیبارشییەى ورمێ بۆ کەنیسەی کلدان ، مار تۆماس مێرم، وقەشە مارتن، نوێنەرى پاتریارکی کەنیسەی ڕۆژهەڵاتى ئاشووری ، مار ئاوا ڕوئێل سێیەم، وکوڕی سەرۆک بارزانی، کاک مەلا مستەفا بارزانی، و وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئانو جەوهەر عەبدوکە ، و بریکاری وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان، ئاریان سەڵاحە دین، وسەفین دیزەیی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێم،و ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێرئامادەبوون ، جگە لە بەرپرسانی ناوخۆیی لە قەزای عەنکاوە و جەماوەرى ناوچەکە.
سەرەتاى چالاکییەکان بە ڕێپێوانێک کە لە ئامادەیی عەنکاوەى(بەهردەران)ەوە دەستیپێکرد تا شوێنی فێستیڤاڵەکە، بە کاروانێکی ڕێزلێنان بە سەرۆکایەتی سکاوتەکانی بووکى ئیبارشییەى سريانى، پاشان گالیسکە شاهانەییەکە لەگەڵ خوداوەندی ئیشتار ، هێمای خۆشەویستیی و جوانی، کە شاجوانی عێراق ماریا فەرهاد نواندبوو، لە دیمەنێکدا کە کاروانی ئاهەنگەکانی ئایینی ھاوشێوە لە بابل دەگێڕایەوە .
دوای گەیشتنیان بە شوێنی فێستیڤاڵەکە، کاردیناڵ مار لویس ساکۆ، مار نیکۆدیموس داود مەتی شەرەف و کاک مەلا مستەفا مەسعوود بارزانی قردێلەى فێستیڤاڵەکەیان کردەوە ، ودەستپێکردنی چالاکییەکانی فێستیڤاڵەکەیان ڕاگەیاند، کە بۆ ماوەی سێ ڕۆژی لەسەریەک بەردەوام دەبێت.
پاشان کاردیناڵ ساکۆ وتارێکی بەو بۆنەیەوە پێشکەش کرد، تیایدا سوپاسی هەموو ئەو کەسانەی کرد کە کاریانکردووە بۆ ڕێکخستن و ئەنجامدانی ئەم کەرنەڤاڵە جەماوەرییە گەورەیە، کە نوێنەرایەتی قووڵایی شارستانیەتی گەلەکەمان دەکات لە عێراق و ناوچەکەدا، هەروەها ئاماژەی بە ڕۆحی پێکەوەژیانی ئاشتیانە کرد کە تایبەتمەندە لە هەرێمی کوردستان، و یارمەتیدەر بوو بۆ ڕاکێشانی زۆرینەی مەسیحییەکانی عێراق بۆ ئەوەی لەوێ نیشتەجێ بن.

دواتر وەزیری گواستنەوە و گەیاندن وتارى حکومەتی هەرێم پێشکەش کرد، و تیایدا جەختی لەسەر ئەو پاڵپشتییە بەردەوامە کردەوە کە کابینەى نۆیەم دەیکات بۆ ئەو پێکهاتە ئاینی و نیشتمانیانەی کە لە هەرێم نیشتەجێن، هاوکات لە وتارەکەیدا ئاماژەی بە ڕۆڵی بەڕێوەبەرایەتی گشتى ڕۆشنبیری و هونەری سریانی، بە بەڕێوەبەرایەتی ئێستایەوە، لە ئەنجامدانى ئەم بۆنە جەماوەری و کولتووریە ساڵانە لە عەنکاوە .
دوای پێشکەشکردنی وتارەکانی بەخێرهاتن، بەڕێوبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی، کلدۆ ڕەمزی ئۆغنا، تابلۆیەکی کاری دەستی هونەرمەند ئەلن بێث شموێل پێشکەش بە بەڕێز مەلا مستەفا مەسعوود بارزانی کرد، دوای ئەوە ئۆپەرێتێک بەناونیشانی (ئەخنان کولا ئەسرا ) پێشکەش کرا، لە نووسینى نینب لاماسو، و ئاوازەى نەبیل یوسف.
دوای ئەوە نمایشی شایى فۆلکلۆری دەستی پێکرد، کە لەلایەن ژمارەیەک گروپ پێشکەشکران کە لە وڵاتانی جیاوازەوە هاتبوون بۆ بەشداریکردن لە فێستیڤاڵەکەدا، بەتایبەت گروپی شايى فۆلکلۆری “سەرگون” کە بۆ یەکەمجار لە یەریڤانی پایتەختی ئەرمەنستانەوە بەشداریان کرد ،و تیپی “بەرمایا” لە شاری قامیشلۆى سوریا، و جگە لە تیپی هونەری سریانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی لە هەرێمی کوردستانی عێراق.
مەراسیمەکە بریتی بوو لە کردنەوەی بازاڕی پیشەی دەستی و کولتوورى بەناوبانگ، کە تێیدا ژمارەیەکی زۆر لە ئارەزوومەندانى بواری کارە کولتوورییەکان ، وکاری دەستی بەشدارییان تێدا کرد، ئەمە جگە لە بوونی کافێ و چێشتخانەی كولتوورى تەنیشت نانەواخانە کولتوورییەکان ، هەروەها ژمارەیەک خانمانی بەشداربوو کۆمەڵێک خواردنی کولتوورى ناوچە جیاوازەکانی گەلەکەمانیان پێشکەش کرد بە درێژایی ڕۆژانی فێستیڤاڵەکە.
یەکەم ڕۆژی فێستیڤاڵەکە بریتی بوو لە پێشکەشکردنی پاکێجێکى گۆرانی وتن کە ژمارەیەک لە هونەرمەندانی گەلەکەمان تێیدا بەشدار بوون…

Leave a Comment

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Share via
Copy link
Powered by Social Snap