ڕۆشنبیری سریانی پیرۆزبایی ڕۆژی جیهانی شانۆ لە شانۆگەرانى سريانى دەکات

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی شانۆ کە لە 27ی ئازاری هەموو ساڵێک لە جیهان یادی دەکرێتەوە ، پیرۆزبایی ئاراستەی شانۆگەرانى سریانی دەکات.
بەم بۆنەیەوە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری وهونەری سریانی پێشکەوتنی شانۆی سریانی دەبەستێتەوە بە بوژاندنەوەی چالاکییەکانی و کارکردن بۆ کاراکردنەوەی ڕۆڵی لە ڕێگەی پاڵپشتیکردنی شانۆگەرە گەنجە بەتواناکانى گەلەکەمان ، بەو پێیەی سریانیيەکان پێشەنگى بزووتنەوەی شانۆن لە نیشتمان و شانازی دەکەن ، بە پێشکەشکردنی یەکەم نمایشی شانۆی لە عێراق لە شاری موسڵ لە سەدەی نۆزدەهەمدا.
شایانی باسە ڕۆژی جیهانی شانۆ لە سەرانسەری جیهان لە ٢٧ی ئازاری هەموو ساڵێک بەڕێوەدەچێت و کۆمەڵێک چالاکی و ئاهەنگیش بەو بۆنەیەوە ئەنجامدەدرێن، و لە ساڵی ١٩٦١ لەلایەن ئینستیتیوتی نێودەوڵەتی شانۆوە دەستپێشخەری کراوە.

Leave a Comment

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Share via
Copy link
Powered by Social Snap