یەکێتی دیموکراتی کلدان، میوانى ڕۆشنبیرى سریانییە

بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی لە هەرێمی کوردستان، ڕۆژی شەممە 20ی نیسانی 2024، لە باڵەخانى بەڕێوەبەرایەتیی لە قەزای عەنکاوە، پێشوازی لە شاندێکی پارتی یەکێتی دیموکراتی کلدان کرد، کە پێکهاتبوون لە جێگری سکرتێری گشتی جۆرج توما ئیشۆ و ژمارەیەک لە ئەندامانی سەرکردایەتى.
لە میانەی گفتوگۆکەیاندا هەردوولا جەختیان لە گرنگی پەرەپێدان و پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان دامودەزگاکانی گەلەکەمان کردەوە ، لەلاى خۆشیەوە ئۆغنا جەختی لەوە کردەوە کە دەرگاکانی بەڕێوەبەرایەتی کراوەن بۆ هاوکاری لەگەڵ هەموو دامەزراوەکانی گەلەکەمان بە شێوەیەک کە خزمەت بە کولتوور و ڕۆشنبیرى ىسریانى بگەینێت.

Leave a Comment

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Share via
Copy link
Powered by Social Snap