مارى تيريز ئەسمەر

نينا گۆریال

مارى تيريز ئەسمەر لە ساڵى (١٨٠٤)ز لە شارۆچکەى (تلکیف)ى باکوورى عیراق لە دایکبووە ، و نووسەرى کتێبى (ذكريات أميرة بابلية ) یە کە لە (٢٧٠) لاپەڕە پێکهاتووە ، دەڵێت لەو کاتەى لە سگى دایکى بووە خانەوادەکەى لە بەغدا نیشتەجێبوون ، بەڵام بە ناچارى گەڕاونەتە تلکیف ، ئەم کـتێبە لە سەرتاکانى سەدەى نۆزدە نووسراوە و گەشتەکانى ئەم کچە لە نێوان وڵاتانى سوریا وتورکیا و لوبنان و فەلەستین ،وەهەروەها دەسنیشانکردنى وەک حەریمى عوسمانییەکان لە خۆدەگرێت . و لەساڵى ١٨٤٤ ز بۆ زمانى ئینگلیزى وەرگێڕدراوە.

ماری تیریزا لە ووڵاتى فەرەنسا و پێش دەستپێکردنى شەڕى فەرەنسا و بروسیا کۆچى دواى کردووە ، و لە ئەوروپا بە ناوى شازادەى بابلى ناسراوبوو . ماری تیریز بە یەکەمین ئافرەتى عیراقى و لە جیهانى عەرەبى لە قەڵەمدەرێت کە یادگارییەکانى بڵاودەکاتەوە و مێژووى ووڵاتەکەى تۆمار دەکات .

مارى تیریز ناوى (مذكرات أميرة بابلية ) بۆ یادگارییەکانى دەرکرد کە بە دووبەش و بە زمانى ئینگلیزى لە ساڵى ١٨٤٤ دا چاپکراون ، ئەویش لەبەر شانازییەتى بە شارستانییەتى بابلى و لە پانتايى کلدانى بووە .  

ئەوەى گرنگیکى زۆر بەم یادگارییانە دەبەخشێت ،بوونى یادگارییەکانى کاسایەتیکى ئافرەتە کە چوتە بوارى دانەر و وەرگێڕان و بڵاوکردنەوەى ڕۆشنبیرى و پەروەردە لە نێوان ئافرەتان دا لە ناوەڕاستى سەدەى نۆزدە ،ولەو کاتانەى کە عیراق لەساڵى لە دیکبوونى مارى دا لە دۆخێکى دواکەوتووى دەژیا بە هۆى حوکمڕانى عوسمانییەکان کە لە ساڵى( ١٨٠٤ )دەستیپێکرد و سلێمان پاشاى گەورە حوکمڕانى ویلایەتى عیراق دەکرد .

ئەم ژنە بە نۆ زمان دەینووسى و دەئاخافت (سریانى – عەرەبى – ئینگلیزى – لاتینى -عیبرى – تورکى – کوردى – فەرەنسى و ئیتاڵى ) ، لە سەردەمى حوکمرانى عوسمانى ( ١٨٠٤ – ١٨٦٠ ) نەخوێندەوارى دەگەیشتە زیاتر لە٩٥ % ى نێوان پیاوان و ژنانى ووڵاتى ڕافیدەین ، بۆیە دەتوانین بریقەدارى وگرنگى ئەم کتێبە وەکو بەڵگەنامەیکى مێژووى بپێوین کە ژنێک نووسویەتى لەو کاتەدا .

ماری تیریز اسمر لە یادگارییەکانیدا دەڵێت ( لە ساڵى ١٨٠٤ ز پەتاى تاعون لە بەغدا بڵاوبووە ، و واى لە باوکم کرد کۆچ بکات و خێزانەکەى دوورکاتەوە بۆ لادێى قرب ، خانووێکى هەبوو بەناوى (قصر العزە ) ، لەو کاتە من لە  چادرێکى هەڵدراو لە بیابان لە دیک بووم کە دوورنەبوو لە ماڵى بابم لە نێو وێرانکارى نینوى .

Leave a Comment

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Share via
Copy link
Powered by Social Snap