هونەرمەند سعاد ألیاس میوانى ڕۆشنبیرى سریانییە

ئەمڕۆ سێشەممە 11ى کانونى دووەم 2023 ، کلدو رمزى اوغنا بەڕێوەبەرى گشتى ڕۆشنبیرى و هونەرى سریانى لە هەرێمى کوردستان ، پێشوازى لە هونەرمەندى تاراوگە خاتوو سعاد ألیاس و نووسەر بطرس نباتى کرد . و لە دیدارەکەدا هونەرمەند ستایشى ئەو چالاکییانە کرد کە لە لایەن بەڕێوەبەرایەتى گشتى ڕۆشنبیرى وهونەرى سریانییەوە لە ناوچە جیا جیاکانى گەلەکەمان بەڕێوەدەچن ، بە تایبەتى هەفتەى ڕۆشنبیرى سریانى 2022 ، کە لە پارێزگاى دهۆک و زاخۆ و دەشتى نەینەوا بەڕێوەچوو و بۆ ماوەى یەک هەفتە بەردەوامبوو . لەلاى خۆشیەوە بەڕێز أوغنا جەختى کردەوە لە گرنگى و کاریگەرى ڕۆلى هونەرمەندان لە گەیاندنى پەیامى گەلەکەیان لە ڕێگەى ئەو هونەرەى کە پێشکەشى دەکەن ، وەهەروەها ستایشى هونەرى هونەرمەند خاتوو سعاد ألیاس کرد ، و ئامادەیى بەڕێوەبەرایەتى گشتى ڕۆشنبیرى و هونەرى سریانى نیشاندا بۆ پاڵپشت و هاوکارى کردنى گشت هونەرمەندان و دامودەزگا ڕۆشنبیرییەکانى گەلەکەمان بەبێ جیاوازى .

Leave a Comment

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Share via
Copy link
Powered by Social Snap