ڕۆشنبیری سریانی میوانى ئیبارشییەى حديابى سریان کاسۆلیکە لە هەولێر

سەرۆکى ئیبارشییەى کاسۆلیکى سریانى حەدیاب لە هەولێر، قەشە مارنثنائیل نزار عەجەم، ڕۆژى یەکشەممە 24ی ئازاری 2024،پێشوازیکرد لە شاندێکى بەڕێوبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەرۆکایەتى بەڕێوەبەری گشتیی کەلدۆ ڕەمزی ئۆغنا، و بێرنارد یوسف بەڕێوەبەری مۆزەخانە و کەلەپوورى سريانى ، و ژمارەیەک لە کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی.
لە دیدارەکەدا باس لە دیارترین چالاکی و بۆنە ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتییەکان کرا کە لەماوەی ڕابردوودا لەلایەن بەرێوەبەرایەتی گشتی ڕێکخراون، وتیایدا ئۆغنا دووپاتی کردەوە کە دەرگاکانی بەرێوەبەرایەتی کراوەن بۆهەماهەنگى لەگەڵ سەرجەم دامودەزگا فەرمی و ئایینی و کۆمەڵایەتییەکانی پەیوەندار بە ڕۆشنبیری و زمان سريانييدا.

Leave a Comment

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Share via
Copy link
Powered by Social Snap