زانکۆی دەیتۆن میوانداری ئۆغنا دەکات لە پۆلێکى ڕاهێنانی خوێندکاران لەسەر بەڵگەنامەکردنی کولتووری لە عێراق

لە 19ی نیسانی 2024، زانکۆی دەیتۆن لە ویلایەتی ئۆهایۆی ئەمریکا، بە ئامادەبوونی پرۆفیسۆر ئاڵدا بنیامین، لە پۆلێکی ڕاهێنانی ناوخۆیی نێوان خوێندکاران، میوانداری بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کلدۆ ڕەمزی ئۆغنای کرد ، لە ڕێگەی گفتوگۆیەکی تەلەفزیۆنی کارلێککارانە (ئۆنلاین)، بۆ قسەکردن لەسەر گرنگی کولتوورى ڕۆشنبیری لە عێراق و هەرێمی کوردستان.
شایەنى باسە ئۆغنا لە بەشی مێژوو لە زانکۆی دەیتۆن لە پۆلێکی ڕاهێنانی ناوخۆیی لەنێو خوێندکاراندا میوانداری کرا، بۆ قسەکردن لەسەر گرنگی دۆکیۆمێنتکردنی کولتوورى ڕۆشنبیری پێکهاتەکان لە عێراق و هەرێمی کوردستان، و ناوبراو باسی لەوە کرد کە عێراق مۆزایکێکی هەمەچەشن پێکدەهێنێت ،و ئاماژە بە گرنگی فرەیی و پێکەوەژیان و کاریگەری دیجیتاڵکردن و پاراستنی کولتوورە جیهانییەکان و بەڵگەنامەکردنیان.

Leave a Comment

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Share via
Copy link
Powered by Social Snap