لە 19ی نیسانی 2024، زانکۆی دەیتۆن لە ویلایەتی ئۆهایۆی ئەمریکا، بە ئامادەبوونی پرۆفیسۆر ئاڵدا بنیامین، لە پۆلێکی ڕاهێنانی ناوخۆیی نێوان خوێندکاران، میوانداری بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کلدۆ ڕەمزی ئۆغنای کرد ، لە ڕێگەی گفتوگۆیەکی تەلەفزیۆنی کارلێککارانە (ئۆنلاین)، بۆ قسەکردن لەسەر گرنگی کولتوورى ڕۆشنبیری لە عێراق و هەرێمی کوردستان.
شایەنى باسە ئۆغنا لە بەشی مێژوو لە زانکۆی دەیتۆن لە پۆلێکی ڕاهێنانی ناوخۆیی لەنێو خوێندکاراندا میوانداری کرا، بۆ قسەکردن لەسەر گرنگی دۆکیۆمێنتکردنی کولتوورى ڕۆشنبیری پێکهاتەکان لە عێراق و هەرێمی کوردستان، و ناوبراو باسی لەوە کرد کە عێراق مۆزایکێکی هەمەچەشن پێکدەهێنێت ،و ئاماژە بە گرنگی فرەیی و پێکەوەژیان و کاریگەری دیجیتاڵکردن و پاراستنی کولتوورە جیهانییەکان و بەڵگەنامەکردنیان.
